شەهیدى لاو (عبدالعزیز بالەکى)

ئینسکلۆپیدیای شەهیدان

 

ڕاپەرین و دەرکردنى بەعسیەکان لەخاکى پیرۆزى کوردستان بۆ ساڵى 19911 مژدەو هەواڵ و کرانەوەیەکى ئازادى بەرووى گەنجان و لاوانمان هێنا ئەوەندە دلخۆشکەرو دلەکان خێراترلێیان دەداو فرمێسکى خۆشى لەسەر رووى زۆرینەى کۆمەلانى خەلکى کوردستان قەتیس مابوو باوەرکردن بۆنەمانى سەدامیەکان وەک خەون وابوو. لەم رۆژە مێژووییەدا سەرى رێزو نەوازش بۆ شەهیدانى ڕاپەرین و شەهیدانى بزوتنەوەى رزگاریخوازى گەلەکەمان دادەنوێنین .لە 31ـ3ـ1991 لاوێکى خوێندەوارو رۆشنبیرو خوێن گەرمى دەڤەرى بالەکایەتى هەمیشە سەوزلە هەولێرى قەلاومنارە کەوتە ژێر تایەى دەبابەکانى بەعس و بێ بەزەیانە شەهیدیان کرد،،، ئەم لاوەش (عبدالعزیز برایم عزیز محمود) بالەکى بوو.ناوبراو لە خانەوادەیەکى نیشتمان پەروەر گۆش و پەروەردە ببوو، لە ساڵى 1984تێکەل بە کارى رێکخراوەیی بوو. دلسۆزانەو کوردپەروەرانە هاتبووە مەیدانى خەبات بەڵام بەداخەوە بۆن و بەرامى ئازادى نەکردوو شەهید بوو .. هەزاردرود بۆ گیانت کورە لاوەکەى بالەکیان.
ـ ناوى تەواو : عبدالعزیز برایم عزیز محمود
ـ ناسراوبە: عبدالعزیز بالەکى
ـ ساڵى لە دایک بوون : 1ـ7ـ1967
ـ شوێنى لە دایک بوون : گوندى بالەکیان ـ قەزاى سۆران
ـ عەشیرەت : بالەک
ـ ئاستى خوێندن : دەرچووى ئامادەى پیشەسازى
ـ بارى خێزان : سەلت
ـ ساڵى پەیوەندى بەرێکخستن: 1984
ـ ئۆرگان : یەکێتى شۆرشگێرانى کوردستان (یەکێتى نیشتمانى کوردستان)
ـ ساڵى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە : 1991
ـ ئۆرگان : شانە چەکدارەکانى بروسک ـ کەرتى شەهید سید کریم
ـ شەهید بەشدارى رزگارکردنى قەزاى کەلەک وهەولێرو مخموروکەرکوکى قودسى کوردستانى کردووە.
ـ رۆژومانگ و سالى شەهید بوون : 31ـ3ـ1991
ـ شوێنى شەهید بوون : ناوچەى پیشە سازى ـ هەولێر
 ـ دەبابەکانى رژێم بەسەرلاشەى تێپەرببوون

حـــەیدەر مــەنتک