شەهیدى نەمر (ووشیار مامەسێنى)

ئینسکلۆپیدیای شەهیدان

 

 بێ گومان پەنابردن بۆپێنوس بۆ نوسینێک لەسەرخەبات وتێکۆشانى شەهیدێک کارێکى ئاسان نیە وەلێ ئەوەى جێگاى داخە ناساندنى شەهیدێک لەشەرگەیەکى نەخوازراوى داسەپیوى وەک شەرى ناوخۆ ئەرک و قورسایی پێنوس گرانترو قورستردەکات، شەرێک ویست وداخوازى گەڵى لەسەرنەبێت ، شەرێک دوژمنى سەرسەختى کوردبەدەستى کورد بێتە مەیدان و دەستت بگرێ و پیرۆزیەکانت لەناوببات و برایەکانت بەفرۆکە هەپرون هەپرون بکات ئەمە هەست و ئینتماى کوردایەتیت لەکوێ ى نیشتمان جێگاى دەبێتەوە ... شەهیدێک دوژمنى سەدامى قبوڵ نەبێت و ئەو شارەى لێ لەدایک بووە جێ بیلێ و ئاوارەى شارێکى تربێت و خیانەت و ژێردەستەیی رەت بکاتەوە ، کارەساترلەوەى ئەمجارەیان دوژمنێکى تر لەوولاتێکى تربەدەستى کورد پۆستالى رەشى پیسیان خاکى کورد گلاوبکات و تەنها بە فرۆکە لە ماوەى هەفتەیەک سەدان دایکى رەش پۆش کرد، سەدان منداڵى چاوگەشى هەتیوو کرد پیرۆزى خاک و ئینتماى شۆرش وکوردایەتى لەکام مادەو بڕگەى ئەم حزبە جێگاى دەبێتەوە.یەکێک لەوشەهیدانەى هەموو خەون و خولیایەکى لە چوارچێوەى هەرێمێکى سەربەخۆ،هەرێمێک ئازادى و سەروەرى لێ بەرقراربێت ، زمانى شیرینى دایک دانى پێبنرێت ، چیتر رۆلەى کورد بیرلەخیانەت و شەرو ئاشوب نەکاتەوە .ئەم شەهیدەش (ووشیار سابیر ڕەسوڵ) مامەسێنى بوو، ناوبراو لەساڵى 1987تێکەڵ بەکارى رێکخراوەى و پێشمەرگایەتى بوو، لەدواى ڕاپەرین چەکى شەرەف و تێکۆشانى کردە شان تا لە دژى بەعسیە خوێن مژەکان خەبات بکات ، لەماوەى (7) ساڵى پێشمەرگایەتى لە دواى ڕاپەرین بەشدارى زۆربەى بەرگریەکانى کردووە لە شەرى سەدامیەکان ، بەڵام بەداخەوە ئەوەى باوەرى پێ نەبوو شەرى نەگرى ناوخۆبوو کەچى بە بوردوومانى فرۆکەکانى تورکیا لە دۆڵى هیران ـ نزیک گوندى (گەرۆتە ) لە 8ـ11ـ1997شەهید دەبێ و دەگاتە کاروانى نەمرانەوە..
ـ شەهید : ووشیار سابیر ڕەسول حەوێز
ـ ناسراو بە : ووشیار مامەسێنى 
ـ ساڵى لەدایک بوون : 1ـ7ـ 1968
ـ شوێنى لەدایک بوون : سەرگەران
ـ عەشیرەت : مامە سێنى
ـ ئاستى خوێندن : ناوەندى
ـ بارى خێزان : خێزاندار
ـ ناوى هاوسەرى شەهید : پەیمان تاهیرخدر
ـ ناوى مندالەکانى شەهید : رەهێل ، رابەر، کۆچەر
ـ ساڵى پەیوەندى بە رێکخستن : 1987
ـ ئۆرگان : کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان: 
ـ ساڵى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە : 1987
ـ ئۆرگان : تیپى (87)ى قەرەچوغ کەرتى (1)
ـ ماوەى چەند مانگێک پێشمەرگە بووە دواتر حزب رەوانەى شارى کردۆتەوە.
ـ ناوبراو بەشدارى ڕاپەرینى ساڵى 1991 کردووە.
ـ لەساڵى 1992 تا دواى 31ى ئاب لەدەستەى پاسەوانى بەرێز سەعدى پیرە بووە.
ـ لەساڵى 1997 گواسترایتەوە دەستەى تایبەتى پاسەوانى بەرێز کاک کۆسرەت
ـ رۆژو مانگ وساڵى شەهید بوون : 8ـ11ـ1997
 ـ شوێنى شەهید بوون : دۆڵى هیران ـ گوندى گەرۆتە