شەهید (سەلام گۆران) لە شارۆچکەى تەق تەق شەهید بوو....

ئینسکلۆپیدیای شەهیدان

لەکەرتى (3) تیپى (855) ى بەرانەتى لاوێکى خوێن گەرم و گۆش کراوبە رێبازى مام لە دەڤەرى بەرانەتى گۆش وپەروەردەببوو، ئەو پێشمەرگەیەکى بەسەلیقەو دیقەت وبزێوى ناوهێزى پێشمەرگەبوو،بەهۆى قارەمانیەتى وهەلسوکەوتەجوانەکانى لەگەڵ دەوروبەر خۆشەویستى ناو هاوسەنگەرانى و جەماوەرى سنورەکەى بۆخۆى کێش کردبوو، شەهید سەڵام هەرگیزلەدوژمن نەترساوەو حسابى بۆ ئەوانە نەدەکردکە ئەوێ رۆژێ خیانەتیان لەگەڵى کورد دەکرد .. هەڤاڵ (هەرێم کەمال اغا ) ئەندامى سەرکردایەتى و هاوسەنگەرى شەهید سەلام ووتى : لە ژیاننامەى شەهیدێکى ترى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سەرەتا دەلێم سەرى رێزو نەوازش بۆ شەهید سەڵام گۆران وتێکراى شەهیدانى بزوتنەوەى رزگارى گەلى کورد دادەنوێنم ،شەهید سەلام لە خانەوادەیەکى نیشتمان پەروەر، خاکى ، هەژاروجوتیار، خۆشەویست و خۆنەویست ، دلسۆزبۆ کوردایەتى لە گوندى گردەچاڵ هاتوونەتە ژیانەوە.ناوبراو هەرلەسەرەتای تەمەنەنیەوە تێکەڵ بەکارى رێکخراوەیی بوولەناو رێکخستنەکانى کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان،بەهۆى خۆشەویستى و ئینتماى بۆ خاک تێنویەتى نەدەشکابەکارى رێکخستن بەلکو هاتە شاخ و چەکى شەرەف تێکۆشانى کردە شان بۆئەوەى دژى بەعسى و خۆفرۆشانى وولات بجەنگێ. جێگاى خۆیەتى بلێن لە سنورى بەرانیان هەلسوراوێکى بزێو چالاک بوو، شەهید سەلام خۆشەویستى هەموو ماڵە جووتیارێک بوو،هەموو کات بۆکارى رێکخستن بۆکارى پێشمەرگایەتى هەمیشە ئامادەبوو هیچ کارێک بۆ ئەو قورس نەبوو . ئەو زۆر چاونەتربوو لە پێناو یەکێتى بوونى قوربانى زۆرى دا وە لە پێناو یەکێتى هەورازو نشێوى زۆربینى تا شەهید بوونى هەرکۆڵى نەدا بەڵام بەداخەوە مەرگ مەوداى نەدا لەداستانى تەق تەق بەیەکەوە بوین برینداربوو گولەیەکى وێلى فاشیەکان دەمارێکى سەرەکى خوێنى بڕیبوو دواتر شەهید بوو گەیشتە کاروانى هەمیشە نەمرانەوە . روحت شادو ئارامگەت ئارام کورە خۆشەویستەکەى هەموو لایەک.
ـ ناوى تەواو : عبدالسلام محمد رەمەزان یوسف

 

ـ ناسراو بە : سلام گۆران
ـ ساڵى لەدایک بوون : 1ـ7ـ1963
ـ شوێنى لەدایک بوون : گوندى گردە چاڵ ـ ناوچەى بەرانەتى 
ـ عەشیرەت : شێخ مەموندى 
ـ ئاستى خوێندن : تا سێ ى ناوەندى خوێندووە.
ـ بارى خێزان : خێزاندار
ـ ناوى هاوسەرى شەهید: زاهیدە حەمەد سێودین
ـ ناوى مندالەکانى شەهید: سردار ، رزگار ، رێباز ، خونچە.
ـ ساڵى پەیوەندى بە رێکخستن : 1983
ـ ئۆرگان : کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان
ـ ساڵى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەوە : 1983
ـ ئۆرگان : تیپى (85) ى بەرانەتى ـ کەرتى (3)
 ـ لە ژیانى پێشمەرگایەتى بەشدارى دەیان داستان و نەبەردى و چالاکى هەمە جۆرى کردووە لەوانە : شەرى گەزنە ، لێدانى رەبیەکانى هیران و نازەنین ، شەرى کەپەنک رەش، سماقوڵى ، لێدانى ناحیەى تەق تەق، شەرى مەلبەندى (4) قەیوان ماوەت . 
ـ رۆژو مانگ وساڵآ شەهیدبوون : 19ـ5ـ1987
 ـ شوێنى شەهید بوون : ناحیەى تەق تەق