مەكتەبی سیاسی، رێز لە شەهیدانی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەنێت

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئەمڕۆ 16-3-2017، لە یادی 29 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، وەك رێزلێنانێك لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە، هاووڵاتیانی كوردستان چەند خولەكێك بەبێدەنگی وەستان.

 له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، 29ـه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز راگیراو بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌ بێده‌نگی وه‌ستان و سه‌ری رێزو نه‌وازشیان بۆ شه‌هیدان دانه‌واند.