نێچیرڤان بارزانی زیاتر له‌ 400 ملیۆن دیناری كاره‌با قه‌رزداره

هەواڵەکان

به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی تایبه‌تی من، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌رووی 400 ملیۆن دینار قه‌رزی كاره‌بای له‌سه‌ره‌.

 

نێچیرڤان بارزانی ئێسته‌ پێنج هاوبه‌شی كاره‌بای له‌ناو ماڵه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ و به‌كۆی گشتی هه‌ر پێنج هاوبه‌شه‌كه‌ كه‌ به‌ناوی میوانخانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، زیاتر له‌ 400 ملیۆن دینار قه‌رزی كاره‌بای له‌سه‌ر كۆبووه‌ته‌وه‌.

 

هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونی من، پێشتر یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دینار قه‌رزی كاره‌بای له‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ چه‌ند قیستێك داوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با.

 

ئه‌و زیاتر له‌ 400 ملیۆن دیناره‌ی ئێسته‌ وه‌ك قه‌رزی كاره‌با له‌سه‌ریه‌تی، پێوه‌ندی به‌ ملیار و 200 ملیۆن دیناره‌كه‌ی پێشتره‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ قیست داویه‌تییه‌وه‌.

 

ره‌نگه‌ زۆربه‌ی بڕی كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ بیره‌كانی ئاو له‌ناو ماڵه‌كه‌ی بڕوات، كه‌ دابه‌شی سه‌ر بیری ئیرتوازی و بیری سووری ده‌بن، هه‌ڵكه‌ندنی بیری سوریایی به‌پێی بڕیاری خودی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام له‌ واقیعدا هه‌موو خاوه‌ن ڤێلا و مه‌زره‌عه‌كان بیری سورییان هه‌یه‌.

 

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی وه‌رگرتنی كرێی كاره‌با، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خوێندنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای ماڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانرێت كرێییه‌كه‌ تۆمار بكرێت.

 

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باش ده‌ست به‌ كاره‌باوه‌ ناگرێت و له‌و رووه‌وه‌ ئێمه‌ش وه‌ك خۆی، گله‌ییمان لێی هه‌یه‌.

 

لەفەیسبووكی رێبین فەتاح وەرگیراوە