150 دوكان له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر سوتاون

هەواڵەکان

شه‌وی رابردوو به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر 150 دووكان سوتاون.

سه‌عات 9ی شه‌وی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر كه‌له‌ دوكانێكی جل و به‌رگه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ نزیكه‌ی 150 دووكان له‌ ناوبازاڕه‌كه‌ سوتاون و له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ش سوتا.

هه‌تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌و به‌پێی وته‌ی چه‌ند دوكاندارێك هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ شۆرتی كاره‌با بوه‌.