لە درێژەى کاروچالاکیەکانى هەڤەڵ شاڵاو کۆسرەت رسول بۆ سەرخستنى لیستى 105 ى ن ک

هەواڵەکان

لەگەڵ ئەفسەرو پلەدارەکاندا، دووپاتکرایەوە، کەیەکێتیی هەمیشە لەخەمی خاکدایە و هەمووان یەک دەنگن بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەگای مەڵبەند، پێشوازی کرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و جەبار یاوەر ئەمینداری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە. پاشان لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ ئەفسەرو پلەدارەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، باسیان لەیەکریزی و یەکدەنگی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردو هەمووان هاوڕابوون کە هەوڵەکان یەککخراوون بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. باس لەو قوربانیانە کرا، کە بەدرێژایی مێژوو، یەکێتی بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، پێشکەشی کردوون. هەروەها بەرپەرچی هەموو ئەو پڕوپاگەندەو تۆمەتانە درانەوە، کە بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هەڵدەبەسترێن. دووپاتیان کردەوە، کە یەکێتیی وەک هەمیشە لەخەمی خاکدا بووەو لەخەمی خاکدا دەبێت. تیکڕای ئەفسەرو پلەدارەکان، بەیەک دەنگ، پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستن و سەرکەوتنی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڕبڕی و دڵنیایی هەڤاڵانیان کرد، کەوا هەماهەنگ بوونەو لەرۆژانی داهاتوودا، کاری جدی تر بۆ سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەنجام دەدەن. هەمووان، گەشبین بوون، کەسەرکەوتنی گەورە بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرێوەیە. ‎هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ شالاو کۆسره‌ت رسوڵ ماڵی چه‌ند که‌سایه‌تی و پیاو ماقوڵێکی شارى هـةوليرى به‌سه‌ر کرده‌وه‌ ‎له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا هه‌ڤاڵ شاڵاو کۆسره‌ت رسوڵ ماڵی هه‌ر یه‌ک له‌ (یوسف عه‌وێنه‌یی ) و ( کێخوا سه‌لامی فه‌قێ مه‌رکی)و (حیدر حمدامین توره‌ق)ی به‌سه‌رکرده‌وه‌ که‌ تیایدا هه‌ریه‌ک له‌ماڵه‌کان به‌جیان کۆمه‌ڵێک له‌ خزمانیان كۆکردبۆوه‌ بۆ دةربڕینی پشتیوانی بۆ لیستی (١٠٥) ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی و هاوڕێکانی له‌ لیسته‌که‌دا. ‎له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاڵاو کۆسره‌ت رسوڵ سوپاسی دڵسۆزی و خوێن گه‌رمی ئاماده‌بووانی کرد له‌به‌رامبه‌ر کار کردنیان بۆ سه‌رخستنی لیستی (١٠٥ ) و کاندیده‌کانی هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ده‌نگی ئێوه‌ به‌ هه‌ڵوێست و کاره‌کانی ئێوه‌ یه‌کێتی زیاتر ده‌توانێ مافه‌کانتان ده‌سته‌به‌ر بکات به‌ دابینکردنی هه‌لی کار و ئارامی و خزمه‌ت. له‌ به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بوان به‌ڵێنیاندا به‌ رۆحیه‌تی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی کار بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیستی (١٠٥) و کاندیده‌کانی