بە جیهازی ئۆکسجینەوە هەڵمەتی بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ دەکات

هەواڵەکان

سەیرکەن و شرۆڤەی ئەم هەستە جوان و دلسۆزەی کادێریکی تەمەن نزیک (90) ساڵی وەک وەفایەک بۆ روحی مام و ئەو ڕێبازەی مام وتنی سەفین لەبن دێ یەکێتی لەبن نایەت.. بەم نمەتەوە کۆمیتە بەکۆمیتە دەگرێ و کۆبونەوە ده کات تا لیستەکەی شەهیدان بە بەرزی و بەدەنگی دلێر هاواربکات سەردەکەوین لەژێر دروشمی ( ئارامی ، هەلی کار، خزمەت) ئەم کادیرەش مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی یە. ناوبراو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم هاتە بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی 16ی دارەتوو .ووتی هاتووم بلێم دەبێ هەلمەت بکەین هەلمەتی دەرگا بەدەرگا. بە دۆست و دووژمن بلێین ئەگەر یەکێتی دەنگی زۆر نەهێنی ئازادی تاک و ئازادی خاک و ئازادی ژینگە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە… بۆیە کارکردنمان بەندە بە پاراستنی ژیان و داهاتووی گەلەکەمان…. لەم قسانەدابوو بەرێزیان ئاماژەی بۆ شوفێرەکەی کرد بتل و جیهازی ئۆکسجینەکەی بۆ بهێنن ، کە هێنایان ووتی ئەمەیە وەزعی تەندروستی من بەلام بەرزبوونەوەی بالانسی یەکێتی هێزو متمانەی زیاترم پێ دەبەخشێ… ..بەڕاستی ئەم هەلویستانەی مەلا محەمەد هەڵوێستی کەسانی جیاوازن….. لێرەوە دەلێم (10) ساڵ لەتەمەنی من هەلگری بۆ سەر تەمەنی تۆ…. تۆ زۆر بەوەفاو ئەمکداری. ئەمەیە وون نەکردنی ڕێبازی مام… تەمەن دڕێژو لەش ساغ بیت هاوڕێ ی دێرین…

حەیدەرمەنتک