شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی هەلەبجە دەکات

هەواڵەکان

 لەشاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر، پێشوازی لە (ئازاد تۆفیق رەحیم) کرد، کە ئەمڕۆ وەک پارێزگاری نوێی هەلەبجە سوێندی یاسایی خوارد. لەدانیشتنێکدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، وێرای پیرۆزبایی لە خەڵکی هەلەبجە، بەبۆنەی دەست بەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەلەبجە، لەنزیکەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی هەلەبجە (ئازاد تۆفیق رەحیم) و خەڵکی هەلەبجە دووپاتکردوە. هەروەها ووتی هەلەبجە جێگای شانازی هەمووانەو پێویستە هەموومان هاوکارو پشتیوان و لەخزمەت شاری هەلەبجەی خۆشەویست بین.