یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی له كه‌ركوك هه‌ڵكرد

هەواڵەکان

ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك هه‌ڵكراوه‌. وتیشی: یه‌كێتیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌دا كردوه‌.