كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد

هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٥/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق.

‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوولا كۆك بوون كە بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هاوبەش پرسەكان چارەسەر بكرێن.

‎دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق هاوڕابوون كە پێویستە لایەنە كوردستانییەكان یەكدەنگ و یەكگوتار بن لە پرسەكانی پەیوەست بەگەلی كورد.

‎هەروەك بەشێك لەدیدارەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ڕۆڵی یەكێتی لەپرسە گرنگ و چارەنووسسازەكانی هەرێم و بەغدا و چۆنیەتی ڕۆڵ بینین لە یەكلاكردنەوەی پرسەكاندا.