مەڵبەندی (٣)ى هەولێر پشتیوانی لە بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی دەكات

هەواڵەکان

بەناوی خۆمان و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێری قەڵاو منارەی خۆڕاگرەوە دەستخۆشی لە هەڵوێستی مەردانەی هەڤاڵ كاك كۆسرەت ڕەسول جێگری سكرتێری گشتی و سەرجەم هەڤاڵانمان لە دەستەی كارگێڕو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین.

‎بەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی هەڤاڵانمان لە مەكتەبی سیاسی دەرخەری ئەو ڕاستیە مێژووییەیە كە هەمیشەو لە سەرەتای دروستبوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تا ئەمڕۆو بۆ داهاتووش، كەركووك هێڵی سوورەو هەموو قوربانیەك لەپێناوی كەركووك دەدەین و دۆخی كەركووك و خەڵكە تێكۆشەرەكەی پێویستی بە چاكردن هەیە نەك دەستی دەستی پێكردن، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان لەخەمی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركووك بین.

‎ئەمڕۆ جارێكی تر یەكێتی دووپاتی كردەوە كە هێزێكە پابەندی تەواوی ڕێكەوتنەكانی خۆیەتی و دەبێ لایەنی بەرامبەریش (پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهەمان شێوە پابەندی ڕێكەوتنەكان بێ، ڕاشكاوانەش دووپاتی دەكەینەوە كە وەك ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پابەندی تەواوی هەر ڕێككەوتنێكین كە واژووی هەڤاڵ كاك كۆسرەتی بەسەرەوە بێ.

‎جارێكی تر پشتیوانی خۆمان بۆ هەڤاڵانمان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین كە پێویستە هاوتەریبی یەك پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و دانانی پارێزگاری كەركووك و وەزیری داد یەكلابكرێنەوە بەپابەند بوون بەڕێككەوتنەكانی نێوانمان.

‎مەڵبەندی ٣ی ڕێكخستنی هەولێری 

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان