شاڵاو كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی ڕەوەند جەبار فەرمان دەردەبڕێ

هەواڵەکان

خاتوو سەبیحەی خۆڕاگرو كۆڵنەدەر

‎خانەوادەو كەسوكاری جوانەمەرگ ڕەوەند جەبار فەرمان

‎بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی جوانەمەرگ ڕەوەند جەبار فەرمانم بیست، خەمبارو نیگەرانی كردم، هاوبەشی خەمتانم.

‎بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی ٣ی ڕێكخستنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، هیوادارین ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمان و خۆڕاگرەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

أنا لله وأنا الیه راجعون 

‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسول

‎لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێكخستنی هەولێری

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان