خوشكی گەورەو بەڕێزمان: سەبیحەخان هاوسەرو هاوخەبات و هاوژینی سەركردەی قارەمان كاك جەبار فەرمان

هەواڵەکان

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (ڕەوەند)ی جوانەمەرگ، كوڕی سەركردەی تێكۆشەرو قارەمانی گەلەكەمان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان (جەبار فەرمان) م بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمبارو نیگەرانی كردم.

‎بۆ كۆچی دوایی و لە ناكاوی كاكە ڕەوەند پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم، لە ئازاری جەرگ سووتان و لەدەستدانی جگەرگۆشەیەكی گەنج تێدەگەم و دەزانم چەند بە ئازارە، دڵنیام لەمیهرەبانی و بەسۆزی ئێوە، بە ورەوە بەرگەی ئەم خەمە قووڵە دەگریت و وەك هەمیشە دایكێكی میهرەبان دەبیت و بەیادو یادەوەری كاك جەبار فەرمانی سەركردە و كاكە ڕەوەندی جوانەمەرگ بەردەوام دەبیت.

‎بۆ ئەم خەمە قووڵە، هاوبەشی خەمتانم، هیواخوازم ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری هەموو لایەكمان بدات.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان