شاڵاو كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە وەفدێكی سەربازی بەریتانیا كرد

هەواڵەکان

ێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٩/٩/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر پێشوازیكرد لە كۆلۆنێڵ ڕەی نەتارجان ڕاوێژكاری تایبەتی سەربازی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەو وەفدێكی هاوڕێی.

‎لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاوەكانی چاكسازی و هەوڵەكان بەئاراستەی ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو پێشخستنی توانا لۆجستییەكان.

‎لەبەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەوڵەكانی هاوپەیمانان بەگشتی و بەریتانیا بەتایبەتی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو ڕێكخستنەوەیان.

‎هاوكات سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە كرا كە لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕۆڵی قارەمانانەیان گێڕاوەو بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان پیلانەكانی داعشیان تێكشكاندووە.