سەردانی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بۆ قەزای رواندز، یەکێتییە دڵسۆز و رەسەنەکان وەک پیشەی ھەمیشەییان پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ۱٠٥ ی یەکێتی و کاندیدی ژمارە ١ دووپاتکردەوە لە پێناو بەدیھێنانی ئارامی، هەلی کار، خزمەت.

 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت" یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ پشكی خۆی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته‌ نه‌ك كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پشگیری بكه‌ن، به‌ڵكو یه‌كێتی پاش كاندید كردنی ئه‌ندامێكی خۆی داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌پشتگیری كاندیده‌كه‌ی بكه‌ن، ده‌شڵێت، "قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندید كردنی د.به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌نها بۆ بازاڕ خۆشكردنه‌، ئه‌گه‌رنا چ قه‌وماوه‌ یه‌كێتی كاندیدی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌بێت؟ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان په‌یوه‌ندی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م نیه‌ بۆ یه‌كێتی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن د.به‌رهه‌م ناتوانێت مه‌سره‌فی بكات، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ڵێت" یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئه‌وا یه‌كێتی پشتگیرییان ده‌كات."

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئابی 2018 له‌میانه‌ی وتوێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكادا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ به‌پشكی خۆی ده‌زانێت و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌سه‌ر كاندید بوونی د.به‌رهه‌م خۆی كاندید بكات ته‌نها قسه‌یه‌ و باس ده‌كرێت، دووه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ به‌شی یه‌كێتی بێت ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ندامێكی خۆی كاندید ده‌كات ئێمه‌ كه‌سێك كاندید ناكه‌ین كه‌ كاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت ته‌نها داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانی ئه‌و كاندیده‌ بێت كه‌ ئه‌ندامی ئێـمه‌یه‌ و خۆمان كاندیدی ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تا ئێستاش له‌ناو یه‌كێتی باسی خۆ كاندیدكردنی كاك د.به‌رهه‌م نه‌كراوه‌، بۆیه‌ من پێم وایه‌ ئێستا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌نها بۆ بازاڕخۆشكردنه‌ ئه‌گه‌رنا هیچ واتایه‌كی واقیعی نیه‌"

وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌" یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ (پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق) به‌به‌شی خۆی ده‌زانێت، چونكه‌ له‌ڕابردووشدا به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم درابوو به‌پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریش درابوو به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راسته‌ كاك مه‌سعود ئێستا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خۆ مه‌به‌ستمان له‌كه‌سه‌كه‌ نه‌بوو به‌ڵكو له‌بابه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هیچ له‌بابه‌ته‌كان نه‌گۆڕاوه‌، چونكه‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه‌ به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌"

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌وه‌شی وت" نه‌مبیستووه‌ د.به‌رهه‌م داوای كردبێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌و بابه‌ته‌ كاتێك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م خۆی داوا بكات بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی وه‌ من پێم وانیه‌ هاتنه‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی یا چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌مه‌رجه‌وه‌ هه‌بێت مه‌رج پێویست ناكات"

له‌باره‌ی داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان خۆ ئاماده‌كردنی د.به‌رهه‌م بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار سه‌عدی پیره‌ وتی: داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندانم نه‌مبیستووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ندان دابخرێت په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری ئابوریه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك هۆكاری تر، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و مه‌سره‌فانه‌ نه‌كات له‌دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، وه‌ك وتم خه‌ندان له‌به‌ر ئه‌وه‌ داده‌خرێت نه‌ك مه‌سه‌له‌ی هاتنه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌و پێیه‌ی هه‌فتانه‌ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌، ڕای پارتی چیه‌ له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سێكی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق؟

سه‌عدی ئه‌‌حمه‌د پیره‌ وتی" ئه‌و باسه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ناكرێت ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات كاندیدێك پێشكه‌ش بكه‌ین كاندیدی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین" بۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت واته‌ چی قه‌وماوه‌؟ ئێمه‌ كاندیدمان له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت و كاندیدمان ده‌بێت ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت و لایه‌نه‌كانی تر پشتیوانی لێده‌كه‌ن"

له‌باره‌ی كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقیش ده‌ڵێت" ئێستا ناتوانم هیچ بڵێم، چونكه‌ كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوه‌وه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید كردووه‌ بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌دات.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ وتی"، ڕای یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كردووه‌و لیستمان هه‌یه‌ و پاره‌ی پێویستێش بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كردووه‌، سه‌رۆكی لیستمان به‌ڕێوه‌یه‌ كاری بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ئێمه‌ پشتگیرییان ده‌كه‌ین .

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە حەمید دەروێش سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە كورد لە هەموو پێشهات و گۆڕانكارییەكاندا ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبێ.
هاوكات تەئكیدیان لەوەكردەوە: كە لایەنە كوردستانییەكان دەتوانن بەیەك دەنگی و یەكهەڵوێستی زامنی زیاتری مافەكانی كورد بكەن.
تەوەرێكی تری دیدارەكە تایبەت بوو بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و هەنگاوەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تێیداو ڕۆڵی دیار و كارای كورد لەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، پەیوەست بەم پرسە هەردوولا هاوڕا بوون كە دەبێ لەئایندەی سوریا كورد ڕۆڵی دیاری خۆی پێ بدرێ و بە مافە دیموكراتییەكانی بگات. كۆتا تەوەری دیدارەكە گفتوگۆكردنی جدی بوو لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنەكە بە ووردی تاووتوێكرا و ڕای جیاوازی لەبارەوە ئاڵووگۆڕ كرا.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ته‌ر وه‌شێنێكی بندیواری سه‌ر به‌هێزه‌كانی فه‌له‌ك تۆمار ده‌كات كه‌ ریكلامه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر ده‌دڕێنێت.

 

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ تۆمار كردوه‌ كه‌ خۆی به‌ ریفراندۆم چی وه‌سفده‌كات و پۆسته‌ره‌كانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی ده‌دڕێنێت.

 

وتیشی: به‌ به‌ڵگه‌یی ڤیدۆیی و وێنه‌ییه‌وه‌ سكاڵاكه‌مان له‌ لای كۆمسیۆن تۆماركردوه‌و چاوه‌ڕوانی رێكاره‌ یاساییه‌كانی كۆمسیۆنین، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانمان بدڕێنێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ ناوی ( م. م. ع) ه‌و له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌شی میره‌ ده‌وامی كردوه‌و ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی فه‌له‌ك و له‌ ئێستاشدا بندیواره‌.

ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تی دڕاندو بوختان هه‌ڵبسه‌ت له‌ لایه‌ن هه‌ندێك قه‌واره‌و كه‌سایه‌تی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، هیوادارین خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان به‌ ده‌نگه‌كانیان له‌ رۆژی 30 ی ئه‌یلول، وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ چه‌واشه‌كاریی و بوختانانه‌یان بده‌نه‌وه‌و فڕێیان بده‌ن زبڵدانی مێژوو.

ئه‌مڕۆ 19-8-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی حه‌مید ره‌شاش پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دۆستی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی له‌ ته‌ندروستی حه‌مید ره‌شاشی پرسی، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بریندارببوو، هیوای به‌زوویی باشبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا، قوباد تاڵه‌بانی و حه‌مید ره‌شاش باسیان له‌ یادگارییه‌كانی مام و یه‌كێتی كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دووپاتكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌سوریا، فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌رۆژئاوای كوردستان،راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مریكا، له‌ناوچه‌ی شه‌دادیه‌یی سه‌ربه‌ شاری حه‌سه‌كه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستی به‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی كردووه‌.

وتیشی: زیاتر له‌ 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بارهه‌ڵگر كه‌ره‌سته‌ی بۆ ئه‌و شوێنه‌ گواستووه‌ته‌وه‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیش له‌و ناوچه‌یه‌ جێگركراون.

پێش نیوەۆرى ئەمرۆ 22/9/2018 هەڤاڵ حاکم سابیر جێگرى لێپرسراوى مەلبەندى 3 ى رێکخستنى هەولێر وە بە ئامادەبوونى هەڤاڵ قارەمان شینە ئەندامى ئەنجوومەنى ناوەند لە بارەگاى بارەگاى مەڵبەندى 3 ى رێکخستنى هەولێر پێشوازى لە کۆمەڵێک گەنجى سنوورى شەقلاوە و هەریر کرد کە ئامادەیى و پشتیوانى و پشتگیرى خۆیان بۆ لیستى 105 ى ( ى.ن.ک ) دەربرى و وە بەردەوام دەبن لە خزمەتى ڕێبازەکەى مام و سەوزکردنى ئاڵاکەى (ى.ن.ک ).

لەبەرامبەریش هەڤاڵ حاکم سابیر دەستخۆشى لێکردوون و رۆڵى گەنجى بەرزنرخاند لە نێو یەکێتى نیشتمانى کوردستان .

ئیاس ساموک، وتەبێژی رەسمیی دادگای فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە دانیشتنی دادگای فیدرالی عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکان بەرێوەچووە و تێیدا داواکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بینراوە و ھاوکات کاری وردبینی لەو ناوانەدا کراوە کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە نێردراون، دواتریش دادگای فیدراڵی بریاریداوە بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ناوی سەرجەم کاندیدە براوەکانیشی پەسەندکردووە.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی رەوانەی دادگای فیدراڵی کرد تا لەلایەن دادگاکەوە ئەنجامەکان پەسەندبکرێن

كوفی ئه‌نان سكرتێری پێشووتری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كوفی عه‌تا ئه‌نان ڕۆژی 8 ی نیسانی ساڵی 1938 له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان له‌ وڵاتی غانا له‌دایكبووه‌. كوفی له‌گه‌ڵ خوشكێكی دوانه‌ بوون، خوشكه‌كه‌ی ناوی ئه‌فوا بوو كه‌ ساڵی 1991 كۆچی دواییكردووه‌. به‌كالۆریسی هه‌بووه‌ له‌ ئابووریدا و ماسته‌ری هه‌بووه‌ له‌ كارگێڕیدا. له‌ساڵی 1962 بۆ یه‌كه‌مینجار چوه‌ته‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین پۆستی له‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا له‌ ئه‌ستۆدا بووه‌ كه‌ دوایین پۆستی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌.

دوو جار ژنی هێناوه‌ و سێ منداڵی هه‌یه‌ و زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و چه‌ند زمانێكی ئه‌فریقی زانیوه‌.

له‌ڕۆژی 13ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1996 بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵبژێردرا و له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا بوو به‌سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ساڵی 2001 كوفی ئه‌نان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی –یان وه‌رگرت و ساڵی 2006 خانه‌شین كرا و دواجار له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە پەیامێكیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوە كە تێیدا پیشەوەرێك لەلایەن چەكدارێكەوە تووشی ئەشكەنجە و سووكایەتی دەبێتەوە، ئەمەش هەموانی وەك یەك نیگەران و توڕە كردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە دامودەزگا ئەمنی و یاساییەكان لە رۆژی 13ی ئەیلولەوە ئەركی خۆیان بەجێهێناوەو هێرشبەریان خستۆتە ژێر رێككاری یاسایی و لە دوا هەنگاویشدا سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تەئكید لەگرتنەبەری هەموو رێكارە یاساییەكان بەرانبەر كەسی هێرشبەرە دەكاتەوە.

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: ئێمە لای خۆمانەوە ئەو كەیسە بەهی خۆمان دەزانین و لە هەنگاو بەهەنگاوی رێوشوێنە یاساییەكاندا چاودێریی جێبەجێكردنی فەرمانی یاسا دەبین، ئەمەش واتای راستەقینەی ئارامی و دابینكردنی ئاسایشە كە لەهەموو كەیسەكاندا یاسا سەروەرو بڕیادەر بێت و هیچ سەرپێچیكارێك بەبێ لێپێچینەوەو سزا دەرباز نەبێت.

 ئاماژەی بەوەشداوە: ئەم كەیسە كە رێوشوێنی تێدا گیراوەتەبەر هیچ گۆشەو دەرفەتێكی بۆ موزایەدەی سیاسی و میدیایی تێدا نییە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر لەكەیسەكانی هاوشێوەی پێشوودا لە هەموو جێگایەك وەك ئەم كەیسە رێوشوێنی یاسایی خێرا بگیرایەتەبەر، چیتر خەڵكی تر هێندە بێباكانە رێگەی سنووربەزاندنیان بەخۆیان نەدەدا.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: كورد به‌ یه‌ك وه‌فدو به‌ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له‌به‌غدا ده‌ستپێده‌كات، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

 

ئه‌مڕۆ 19-8-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: به‌وه‌فدێكی هاوبه‌ش ده‌چینه‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین، وتیشی: ئه‌مڕۆش پێشوازیان له‌ وه‌فدێكی سوننه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عیراق له‌ به‌غدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی: بڕیاره‌ له‌ دوای جه‌ژنی قوربان گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌ن

دوای ئاشكراكردنی پیلانی تیرۆرستانی داعش، بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌ستگیركردنی چه‌ندین تیرۆرستی نێوگروپ و شانه‌نه‌نستوه‌كانیان، له‌ سلێمانی ، گه‌رمیان  له‌ ساڵی2017 ، 2018  ، شكستپێهێنانی  مه‌رامه‌كانی تیرۆرستان له‌ سنوری په‌ڵكانه‌و غه‌ره‌و قۆری چای و حه‌مرین.

 

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، پلانی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرستان گۆڕی ، چه‌ندین تیمی هاوبه‌ش پێكهێنرا،  بۆ چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردتر، له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ سنوره‌كه‌، پاش  به‌رچاورونبون، له‌ جموجۆڵه‌كانیان ، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رده‌وام زانیاری كۆده‌كرایه‌وه‌ ، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری دروست، له‌سه‌ر پیلانی  تیرۆرستان،  به‌ بڕیاری (  سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم  )  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ( ئاسایشی كه‌لار ، كفری ، سه‌رقه‌ڵا، جه‌باره‌ ، ده‌ربه‌ندیخان ،خورماتوو ) ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌درێژایی سنوری زینانه‌ تا كفری و كه‌لارو ده‌ربه‌ندیخان خرایه‌ ژێر چاودێری وردی ئه‌منی،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌شی ئۆپراسیۆن  راسپێردرا،  بۆ هاوكاریكردنی ئاسایشی گه‌رمیان، پاش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رنامه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرستان  ، خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ،  ئۆپراسیۆنی ده‌سگیركردنی ئه‌ندامانی شانه‌ نستوه‌كانی داعش ،  چه‌ندین چه‌كداری داعش له‌ كاتی دزه‌كردنیان بۆ خاكی هه‌رێم ده‌ستگیركران ،پیلانێكی دیكه‌ی تیرۆرستان بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێم شكستیپێهێنرا.

 

له‌ سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان، هێزه‌كانی ئاسایش له‌ رۆژی (29/4/2018 )  تۆمه‌تبار ( م . م ) كه‌ له‌ ره‌گه‌زی كورده‌ له‌ ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌و دوڕاجی ده‌سگیرده‌كه‌ن ،كه‌ هاوكاری چه‌كدارانی داعشی كردبوو ،  له‌سنوری په‌ڵكانه‌و حه‌مرین و  چه‌ندینجار مه‌وادی خۆراكی و سوته‌مه‌نی بۆ بردون و جه‌ند جارێكیش پاره‌یان پێداوه‌ تا پێداویستیه‌كانیانان بۆ دابینبكه‌ن.

 

هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، به‌رده‌وام بوون ، له‌ چاودێريكردنی سنوره‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه‌، له‌ رۆژی 20/5/2018 توانرا هه‌ردوو تیرۆرست ( محه‌مه‌د فه‌تحی ناسراو به‌ ئه‌بو جاسم كه‌ پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ،  فه‌یسه‌ڵ غازی ناسراو به‌ ئه‌بو غازی ) له‌ قه‌زای  كفری ، به‌ ناسنامه‌ی ساخته‌وه‌  ، ده‌سگیربكه‌ن  ، كه‌ له‌ سنوریپه‌ڵكانه‌،  غه‌ره‌ ، دزه‌یانكردبووه‌ هه‌رێمی كوردستان و پیلانیان هه‌بوو خۆیان بگه‌ینه‌ سلێمانی ،  به‌هاوكاری جه‌ند تیرۆرستێك، له‌ شانه‌نستوه‌كانیان كه‌دواتر ئه‌و تیرۆرستانه‌ش  ده‌ستگیركران ....

 


سیڤی تیرۆرست ( محه‌مه‌د فه‌تحی )
ناسراوه‌ به‌ (  ئه‌بو جاسم ) له‌ ساڵی 1967 له‌ سلێمان به‌گ له‌ دایك بووه‌
ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌كات
پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه‌ دوو كوڕیشی له‌ناو داعش بون و كوژراون
ٍئه‌ندامی ( بیت و مالی ) بووه‌ له‌ حه‌ویجه‌
به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیكردوه‌و به‌شداربوه‌ له‌ شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی بێتاوان
دوای رزگاركردنی حه‌ویجه‌ روده‌كه‌نه‌ سنوری په‌ڵكانه‌و حه‌مرین
پیلانیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی هاوه‌ڵی بێنه‌ سلێمانی
له‌ رۆژی 20/5/2018 له‌كاتی  به‌ڕێكه‌وتنیان  بۆ سلێمانی له‌كفری ده‌سگیرده‌كرێت.

 

پەڕەى 2 لەکۆى 3 پەڕەدا