دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد

هەواڵەکان
ئیاس ساموک، وتەبێژی رەسمیی دادگای فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە دانیشتنی دادگای فیدرالی عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکان بەرێوەچووە و تێیدا داواکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بینراوە و ھاوکات کاری وردبینی لەو ناوانەدا کراوە کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە نێردراون، دواتریش دادگای فیدراڵی بریاریداوە بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ناوی سەرجەم کاندیدە براوەکانیشی پەسەندکردووە.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی رەوانەی دادگای فیدراڵی کرد تا لەلایەن دادگاکەوە ئەنجامەکان پەسەندبکرێن