ئەو گەنجەی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا هێرشكرایە سەری سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەكات

هەواڵەکان

هونەری نانەوا، ئەو گەنجەی لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا هێرشكرایە سەری و گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەكەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە , هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنی سەر بە چەند لایەنێكیش ئەو گرتە ڤیدیۆییان وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بەكارهێنا , پەیامێكی ڤیدیۆی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە و تێیدا  رایگەیاندووە زۆر سوپاسی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەكەم كە ئەو تۆمەتباریان دەستگیركردووە , لە بەشێكی تر پەیامە ڤیدیۆییەكەدا ئەو گەنجە سوپاسی قوباد تاڵەبانی كردووە كە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ كردووە و راشیگەیاندووە قوباد تاڵەبانی خۆی كردۆتە خاوەنی كەیسەكەی ,
هەروەها روونیشكردەوە كە سكاڵا لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكات كە گرتە ڤیدیۆیەكەیان بۆ موزایدەی هەڵبژاردن بەكارهێناوە.