هەڤەڵ شاڵاو کۆسرەت رسول لەگەڵ خزمانى خەیلانى کۆبۆوە

هەواڵەکان

لەبارەگای مەڵبەندی سێ، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێشوازی لەژمارەیەک لە پیاوە ماقولان و گەنجانی عەشیرەتی خەیلانی کرد. لەدانیشتنێکدا شالاو کۆسرەت رەسوڵ، بەخێرهاتنی گەرمی لێکردن و بارودۆخی ئێستاو رەوشی هەرێمی کوردستان و گەشبینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی بۆ دۆخی ئێستا و سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان روونکردەوە. هەروەها سوپاسگوزاری خۆی ئاراستەی خزمانی عەشیرەتی خەیلانی کرد، کەوا هەمیشە لە شۆرش و هەنگاوە نیشتیمانییەکاندا، رۆڵی جوامێرانەیان هەبووەو جێگایان دیار بووە. ئامادەبووان و پیاوە ماقولان و گەنجانی عەشیرەتی خەیلانی، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرکەوتن و سەرخستنی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەربڕی و پەرۆشی خۆیان بۆ پاڵپستی مەڵبەندی سێ ی هەولێرو شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دووپاتکردوە.