شالاو کۆسرەت رەسول، بە هێزەکانی ئاسایشی راگەیاند، ئێوە نمونەی ئارامی و ئاسایشی شارن

هەواڵەکان

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەگای مەڵبەند، پێشوازی کرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لیوا ئەنوەر عەزیز باوە. پاشان لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ ئەفسەرو کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، باسیان لەدۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی کورستان و عیراق بەگشتی کرد، بەتایبەتی لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و پرسی سەرۆک کۆمار کەپشکی کوردەو لەنێو کوردا پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە. دواتر باس لەئەرکی هێزەکانی ئاسایش لەدەنگدان و ئارامی و ئاسایشی خەلک و رۆژانی بانگەشەو رۆژی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ٣٠/٩ی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرخستن وسەرکەوتنی لیستی ١٠٥ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرا. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ووتی:"یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبێ جیاوازی بیروراو ئایدیا، بۆ پاراستنی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کار دەکات". لەتەوەرێکی تردا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بەهێزەکانی ئاسایشی راگەیاندو ووتی:" ئێوە نمونەی ئارامی و ئاسایشی شارن" هەروەها ووتی' یەکێتیی بەئێوە پشت ئەستورە، بۆیە دەلێین، بۆ ئارامی، بۆ هەلی کار، بۆ خزمەت".