بارزانی ئاگری شەڕخۆشدەکات.

وتارەکان

پاش سەردانەکەی بارزانی ووەفدێکی حیزبی بۆتورکیاو چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ناڕونی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی سەردانەکەی بارزانی هەرلەسەرەتاوە جێگەی گومان بوو بەڵام پاش گەڕانەوەی بارزانی بۆهەرێم ڕوونبویەوە کەبارزانی لەهەوڵی جێبەجێکردنی پلانێکی مەترسیداردایە بۆ لەناوبردنی یەکدەنگی کوردان جێبەجێکردنی ئەجێندای تورکیاکەمەبەستیەتی خوێنی کورد بەدەست کورد بڕێژرێت کەئەمەش کارێکی قێزەونەو هەموان لەڕابردوونەفرەتیان لەشەڕی براکوژی کردوە .

 

بارزانی لەپاش گەڕانەوەی بۆکوردستان لەناوچەی خانەسۆربەریەککەوتن دروستبوولەنێوان هێزەکانی پارتی وهێزەکانی پەکەکەولەئەنجامداکوژراوبرینداری لێکەوەتەوە ولێرەوە زەنگی شەڕی براکوژی لێدرالەسەردەستی بارزانی وخودی پارتەکەی.

تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی بارزانیەوە پەکەکە لاوازبکات و هەندێک ناوچەی ژێرڕکێفی پەکەکە بخاتەژێردەستی خۆی کەبەقوربانیەکی زۆری گەریلاوپێشمەرگەڕزگارکراوە ..

 

تورکیادەیەوێت بەدروستکردنی شەڕی نێوان هێزەکوردییەکان وزەیەکی زیاتر بگێڕێتەوە بۆداعش کەلەئێستادا دەسەڵاتی داعش بەرەولەناوچون دەچێت وتورکیامەبەستیەتی کاتێکی زۆرتربدرێت بەداعش وپڕۆسەی لەناوبردنی داعش خاوتربێتەوە .

 

تورکیامەبەستیەتی لایەنەهاوپەیمانەکانی دژی جەنگی داعش لەیەک بترازێنێت وئاژاوە بخاتەناویان بەتایبەت هێزەکوردییەکان لەباشوری کوردستان چونکە ئەم ئامانجەی لەڕۆژئاوا وباکوری کوردستان بۆنەهاتەدی بەهۆی یەکبونی کوردانەوە بۆیەدەیەوێت لەڕێگەی پارتیەوە ئەم ئامانجەی تاقی بکاتەوە وئەنجامەکەشی لەئێستادادیارە کەپێدەچێت لەچەندڕۆژی داهاتودائەم جەنگەببینین.

 

تورکیادەیەوێت شەڕلەهەمووناوچەکانی کوردستان لەنێوان هێزەکوردیەکان هەبێت چونکە بارزانی ڕۆژی ڕابردوو وەک سەرۆکی پارتی سەردانی کەرکوکی کردوهێزێکی زۆری لەم ناوچەیەجێگیرکردوە کەبەرپرسانی یەکێتی بەچاوێکی ئاشتیانە سەیری ناکەن وپێیان وایە پارتی دەیەوێت بەزۆری هێز بیرەنەوتەکان بگرێتەوە کەلەچەندڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی یەکێتی دەستی بەسەرداگرت ..

 

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کەئایاپارتی بۆچی ولەبەرچی بەفیتی تورکیاشەڕی کوردان دەکات کەئەمەش یەک وەڵامی هەیە ئەویش پێمان دەڵێت پارتی هەمیشە داردەستی دوژمنانی گەلی کوردە پارتی هەمیشە دۆستی دوژمنەکانی کوردبوەو سەیرلەوەدایەزۆرترین قسەش لەسەریەکدەنگی دەکات کەچی لەبەکرداربارزانی وپارتەکەی گەورەترین دوژمنی یەکدەنگی کوردان ویەکڕەنگی هێزەکوردییەکانن .

 

دەبێت هەموان ئەولایەنانە بەنەفرەت وشەرمەزاربکەین کەدەیانەوێت لەبەرچاوی کاڵی هێزێکی دوژمنی کوردیسان دایکانی ڕەشپۆشی نیشتیمان کەتائێستاش زۆرێکیان لەچاوەڕوانی کوروهاوسەروبراکانیان لەشەڕی براکوژی نێوان لایەنەکوردییەکان کەهەتائێستاش بریەکانیان ساڕێژنەبوە  کەچی لایەنێک بێگوێدانە ئازاری خەڵک دەیەوێت  دیسان ئەم برینانەنوێ بکاتەوە کەواتەهەرلایەنێک ئەم شەڕە هەڵگیرسێنێت بەواتاخاینە وخیانەتی نەتەوەی کردوە گەرچی هەندێک لایەن خەتمی خیانەتیان کردوە ولەئێستاشدا شانازی بەخیانەتەکەیانەوەدەکەن..

 

بەپەندێکی پێشینیان کۆتای پێدێنم کەدەڵێت :

(بزن نەگبەتی بێت نانی شوان دەخوات) ..