دە باشە سەعات چەندە ؟

وتارەکان

بەکر فەتاح

‎ڕۆژێكی به‌هاری ساڵی 1981 شۆرش هه‌ندێك چه‌كی بۆ هاتبوو، به‌شی ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌رێمێك قه‌ناسێك و چه‌ند كڵاشینكۆفێی به‌ربكه‌وێت، جه‌نابی مام، كه‌ به‌نده‌ هه‌رگیز نامه‌وێت به‌ مه‌رحوم یان كۆچكردوو ناوی به‌رم، چۆن لای من هه‌میشه‌ زیندووه‌، جوابی بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كان نارد تاكو نوێنه‌ریان بنێرن بۆ بارەگای سەرکردایەتی لە ناوزەنگ (ناوزەنگ دۆڵێکی قووڵ رێک لە سەر سنورە لە دوای شۆرشی ئێران ناسرابوو بە دۆڵی ئەحزاب) بۆەرگرتنی قه‌ناسێك و چه‌ند كڵاشینكۆفێك ، ئاخر ئە وەختە دوای ھەوڵ وتێکۆشانێکی زۆر ھەندێ چەکمان لە لایەن لیبیاوە بۆ ھاتبوو لە رێگای ئێرانەوە ھەرچەندە ھەموشیمان پێ نە گەیشت ئێرانیەکان ووتبویان ئێمە لە جیاتی ئێوە بەکاری دەھێنین دژی رژێمی سەدام
‎هه‌موو ھەرێمه‌كان نوێنه‌ری خۆیان نارد، له‌ هه‌رێمی یه‌كه‌وە (ھەرێمی یەک و سێ سنورە کانیان تێکەڵاو بوو ھەرێمی یەک شارەزوورو تا تێکەڵاودەبوو لە شارباژێر ی تەخت کە ھەرێمی سێ ی لێ بوو). ئەوکاتە ھەرێمی یەک لە لایەن لیژنەیەکەوە سەرپەرستی دەکرا, كه بریتی‌ بوون له شەھید شەوکەتی حاجی موشیر و کاک حامی حاجی خالید و حاکم عومەر، یانی نوێنەرانی ھەر سێ باڵەکەی ناو یەکێتی ، کۆمەڵەو بزوتنەوەو خەتی گشتی. كاك حامی و كاك حه‌مه‌ی حاجی سابیر و یه‌ك دوو براده‌ی تر هاتبوون، وا ببزانم قەناسەیەک و شەش کلاشنکۆف وەردەگرن .ئه‌و كات وه‌ك ئێستا نه‌بوو، تەنانەت نامەبەر (تەتەر) کە ئەوان زۆر بە ھەڵمەت بوون بە تایبەی لە رۆشتندا دوو رۆژیان دەویست تا بگەنە سەرکردایەتی ،چونکە دەبوو ده‌یان ده‌شت و دۆڵ و گردۆڵان و هه‌وراز و نشێو‌ببڕن، دیاره‌ كاكه‌ حه‌مه‌ش ماندووێتی ڕێگاكه‌ هانی ده‌دات هه‌وڵی زیاتر بدات، بۆیه‌ ڕوو له‌ کاک مولازم عومه‌ر ده‌نێت (کاک ملازم عومەر ئەوکاتە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو) ، تاكو قه‌ناسێك زیاتری بداتێ، كاك عومه‌ر ده‌ڵێ نیمانه‌ و بەشی ئێوە ھەر ئەوەیە، ده‌ڵێ ده‌ باشه‌ كڵاشینكۆفێك زیاترمان به‌رێ، هه‌ر ده‌ڵێ نیمانه‌ و داوای ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌كات كاك عومەر پێی ئەڵێ ئە گەر ھەمان بێت ھەر بۆ ئێوە باشە ئێوە بەشی خۆتان وەر گرتووە ‌، بۆیه‌ له‌ ئاخیرا ده‌ڵێت ده‌ باشه‌ کاک عومەر سه‌عات چه‌نده‌؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی ‌بیه‌وێت شتێكی هه‌ر ده‌ست بكه‌وێت، ئاخر شاره‌زوورییه‌كان له‌ دانوستاندا وان، هه‌ر ده‌بێت شتێكیان ده‌ست بكه‌وێت.